18

بەیانی یەکشەممە 10ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، هێزەکانی شارەداری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە توندی هێرشیان کردووەتە سەر دەستفرۆشانی شارستانی سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان.
چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پچڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و هەروەها لە سەرەوە بوونی نرخی نان و کەلوپەلی ژیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە توندی هێرش دەکەنە سەر ئەو هاووڵاتیانە کە هەوڵی دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان دەدەن. لە هەمان کاتدا کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەگەری بەردەوامی دۆخی ئەمنیەتی لە شارەکان و هەروەها گوشاری هێزەکانی شارەداری، ناڕەزایەتییەکانیان پەرەپێدەدەن و مان دەگرن.