16

ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا، پێگگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها وڵاتانی بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کووەیت بە ئامانج گیران.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، پێگەیەکی کۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لە دووڕگەی قشم، لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە بە ئامانج گیراوە و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە. لە هەمان کاتدا وڵاتانی بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کوویت، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە چەندین درۆنی ئینتحاری و موشەکی بالستیکی هێرش کراوەتە سەریان، کە بە هۆی پێکرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمارات و ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەین، چەندین کەس بریندار و زیانێکی زۆر بەر ناوەندە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کەوتووە.