برینداربوونی سووختبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سووختبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ناوچەی خۆرکەڵانی سەر بە شارستانی چابەهار، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سووختبەرە بە ناوی عەبدولباست  کەلمەتی،  خەڵکی ناوچەی “ڕیمدان” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانە و لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە،  بە بێ ئاگاداری پێشوو دەسڕێژی گوللەی لێکراوە. سەرچاوەکانی  هەواڵ ئاماژە  بەوە دەکەن کە  ناوبراو بە هۆی  سەووختی برینەکانی لە دۆخێکی زۆر خراپی  تەندروستیدایە و ئەگەری هەیە  گیانی لە دەست بدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net