ناڕەزایەتی کرێکارانی پاڵاوگەی گازی ئیلام

ژمارەیەک لە کرێکارانی بێکارکراوی پرۆژەی دروستکردنی فازی دووەمی پاڵاوگەی گازی ئیلام، بەردەوامییان بە ناڕەزایەتییەکانیان داوە و داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن

ئەو کرێکارانە لە مانگانی ڕابردوودا بە بیانووی تەواوبوونی بەشێک لە کارەکانی پرۆژەکە لە سەر کار دەرکراون. ناڕازیان ئاماژەیان بەوە دەکەن کە سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کار، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەم بارەیەوە هەڵنەگیراوە. بە وتەی کرێکاران، ژمارەیەکیان بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کاری ناچار بوون بۆ کارکردن لە بەشە خزمەتگوزاری و بیناسازییەکان، هەروەها ژمارەیەکی دیکەیان ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری بوونەتەوە. کرێکارانی ناڕازی جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بۆ زۆربەی کرێکارانی ئەو  پرۆژەیە، لە  لایەن بەرپرسانەوە بیمەی دەرمانی دابین  نەکراوە و تەنانەت هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانیان بهێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net