سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “پەیمان گەنجی” تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانەوە، بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی یەکجاری ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، مەترسی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ئارادایە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مەبەستی ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ئەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپێندراوە، هەنگاوی بە کردەوەی هەبێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net