
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی لەسێدارەدانی ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “بەلال سەعادەت جیهانی“، “محەمەد ئەمین ناروویی“، “عەلی عەلیپوور“، “سەعدان حەسەنی وەیس مورادی” و “ئەمیر کەفاشی” لە زیندانەکانی بیرجەند، ئامول، هەمەدان و عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دراون. هەروەها حوکمی لەسێدارەدانی “ئارام زارعی” لە زیندانی ناوەندی سنە و “ڕەسوڵ عەتاپوور” لە زیندانی تەورێز جێبەجێ کراوە. لە هەمان کاتدا، “فەریبورز جەعفەری“، “حەمیدڕەزا ئەفشاری پوور” و “محەمەد ڕەزا گەشوڵ” لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان، “عەلی ئەحمەدی” لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج و “عومەر شەهبەخش” و “غەفوور شەهبەخش” لە زیندانی ناوەندی یەزد لەسێدارە دراون. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەم هاووڵاتیانی بە تۆمەتی “کەشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان“، پاش گوساتنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی جێبەجێ کراوە و تەنانەت بنەماڵەی کۆمەڵێکیان ئاگادار نەبوون.