دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتی لە کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، ئیلام و بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سێ شارومەندی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانیقادر و جەعفەر باریکیخەڵکی گوندی قەڵاتیان وفەرهاد ئیبراهیم زادەخەڵکی گوندی کانی ڕەش، بە هێری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هەروەها ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان،بە ناویهەورام مێهرنەواییبەندکراوی سیاسی پێشوو، بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. هاوکات دوو هاووڵاتی بە ناوەکانیئەمیر حسێن ڕوستەمی مێهر و ئاوات بایەزیدیخەڵکی شارەکانی پیرانشار و ئیلام، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net