گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین کرێکار بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیم بە ژیانی کرێکاران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە چەند ڕووداوێکی جیاواز لە بانە، یەزد و ڕێگای تاران_ڕەشت، یەک کرێکار گیانی لەدەستداوە و ١٥ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارێک لە کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بانە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی کاریدا لە گوندی سورین، تووشی ڕوودوای کار بووە و پاش گواستنەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. هەروەها لە یەزد، کرێکارێکی کۆڵاندنی بیری ئاو، بە هۆی ڕووخانی دیواری بیرەکە، گیانی لەدەستداوە. لە ڕووداوێکی دیکەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆبوسێکی هەڵگری کرێکاران لەگەڵ کامیۆنێک لە جادەی تارانڕەشت، ١٤ کرێکار بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net