کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی جووتیاران و هاووڵاتیانی گەرمسار و ئارادان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ژمارەیەک لە جووتیاران و هاووڵاتیانی دانیشتووی شارستانەکانی گەرمسار و ئارادان، دژ بە چارەسەر نەکردنی کێشەی نەبوونی ئاو بۆ کشتوکاڵ، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناڕازییەکان ڕایانگەیاندووە کە کەمی ئاو، سنووردارکردنی دابینکردنی مافی ئاو بۆ کشتوکاڵ و بەردەوامی وشکەساڵی، ژیانی ڕۆژانە و کاری کشتوکاڵییان تووشی کێشەی گەورە کردووە. بە وتەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، کەمبوونەوەی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی ئاو، جگە لە کاریگەری لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی و داهاتی خێزانە گوندنشینەکان، نیگەرانییەکی بەرفراوانی لەسەر داهاتووی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net