17

ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی هەڵاوسانی گشتی لە وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٤ لە سەد، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامبوونی قەیرانی ئابووری و خراپتربوونی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک هەبووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی بەرهەمە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان. هەروەها زۆرێک لە خێزانەکان لە دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هەڵاوسانی ٨٤ لە سەدی جگە لە کاریگەرییە خراپە ئابوورییەکان، بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێی گەورە لە بازاڕ و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان.