سەپاندنی حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر جەواد عەلیکوردی

 

جەواد عەلیکوردی، پارێزەر و هاووڵاتی کوردی خەڵکی سەبزەوار، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەی هەمیشەیی پارێزەری بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەپێی حوکمێک کە ڕۆژی شەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی پێی ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتیکۆبوونەوە دژ بە ئاسایشی وڵاتحوکمی پێنج ساڵ زیندان وچالاکی تەبلیغی دژ بە ڕژیم١٣ ساڵ زیندانی بەسەریدا سەپێندراوە. هەروەها بەپێی ئەو حوکمە، جەواد عەلیکوردی لە کاری پارێزەری بە شێوەی هەمیشەیی بێبەش کراوە و بە دوو ساڵ قەدەغەی دەرچوون لە وڵات و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان محکوم کراوە. شایانی باسە کە جەواد عەلیکوردی براىخوسرەو عەلیکوردی، پارێزەری ناسراو و گیانبەختکردووە، و پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دژ بە ناڕوونی شێوازی گیانبەختکردنی براکەی و هەروەها کۆبوونەوە لە ڕێوەڕەسمی حەوتەمی، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net