10

لە هەفتەکانی ڕابردوودا، حوکمی لەسێدارەدانی ١٤ بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ کراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو بەندکراوانە بە ناوەکانی “کریم کەرمی“، “زاهر شاهۆزهی“، “حسێن بەراهوویی“، “ڕەشید عارفی“، “خالق شەهریاری“، “مەهدی مورادیان“، “سادق شیری“، “کەیوان ڕەشیدیان“، “محەممەدڕەزا مەلەکزادە“، “مەنسوور بەختیاری“، “عەباس قولی سەیفزادە“، “ڕەحمان بیکار“، “عەبدولغەفار شەهنەوازی” و “عەلی ئاقا حسێنی“، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان“، لە زیندانەکانی کرماشان، زاهدان، بروجێرد، گورگان، کەرج، شیراز، یەزد، ئیسفەهان، مەراغە و مەشهەد لەسێدارە دراون.