کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کرێکارانی ناڕازی لە شارەکانی ڕەشت، شوش، تاران، ئەهواز و ئەراک، بە کۆبوونەوە لە بەردەسم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتی خانەنشینکراوان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net