7

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەقی سەلیمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠٤، لە زیندانی ئامول گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی و لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و زیان گەیاندن بە داراییە کۆمەڵایەتییەکان“، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم و هەروەها بەرپرسانی زیندانەوە، هیچ ڕوونکردنەویەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی بڵاو نەکراوەتەوە.