کوژرانی دوو ئەندامی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان و پاوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو ئەندامی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی مەریوان و پاوە کوژراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ستوان سێیەم دانیال نوریان، کە خەڵکی ئیلام بوو و لە هێزی پارێزوانی سنووری مەریواندا بووە، بەیانی ٢ی پووشپەڕ لە ناوچەی لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی نەناسراو کوژرا. لە هەمان کاتدا، جەواد بەهرامی، ئەندامی سپای پاسداران، پاش ١١٤ ڕۆژ مانەوە لە کۆما، لە پاوە مردووە. میدیای سەر بە حکوومەت ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە هێرشێکی پێشوو بۆ سەر ناوەندی سپای پاوە بریندار ببوو و دواتر لە نەخۆشخانە مردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net