31

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “کازیوە پەرویزنیا” ژنی گەنجی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش زیاتر لە 20 ڕۆژ دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی 22ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە شاری ورمێ کرا. ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.