9

ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوپەیمانیی سەربازیی “عەرەبستان” هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی چەکدارانی حووسی سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە کرد.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە “یەمەن” هەڕەشەی بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکان و بەرژەوەندییەکانی عەرەبستانیان کردبوو و هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاندووە کە بە توندی وەڵام دەدەنەوە. جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی هەمیشە لە ڕێگەی ناردنی چەک و پشتیوانیکردنی میلیشیاکانییەوە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەدات.