مانگرتن لە خواردنی زەهرا محەممەدوەلی لە زیندانی ناوەندی ئیلام

بەپێی دوایین زانیارییەکان، زەهرا محەممەدوەلی ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد دژ بە ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکەی لە زیندانی ئیلام مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ژنە بەندکراوە تەمەن ٢٧ ساڵەیە کە خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی شاری دێهلۆرانە، بۆ ماوەی ٤٦ ڕۆژە بەبێ هیچ هۆکارێک لە بەندیخانەی ئیلام دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە. ناوبراو بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە ڕاگرتنی بەبێ بەڵگە، ناڕوونی چارەنووسی و هەروەها لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای ئەوە کە لە ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژەی مانگرتنەکەیدا ڕێگەی پێدراوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت، بەڵام ناوبراو لەسەر داواکارییەکانی سوورە و جەختی لە سەر درێژەدان بە مانگرتنەکەی کردووەتەوە و بارودۆخی تەندروستی جێگای نیگەرانییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net