12

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی دژ بە کەمبوونی حەقدەست و پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دربڕی.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی ڕێژەی هەڵاوسان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. هەروەها ناڕازیان ڕایانگەیاندووە کە نەک تەنیا ڕێژەی حەقدەستەکانیان بەرز ناکرێتەوە، بەڵکوو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگەی حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش گوشارێکی چەند هێندەی خستووەتە سەر ژیانی بنەماڵەکان.