پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئیدانەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی

ڕۆژی ڕابردوو، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و عەرەبستانی سعوودی لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا، هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بە توندی ئیدانە کرد.

ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر مافی بەرگریی ڕەوا کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی وڵاتانی ئەندام یەکپارچەیە و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر یەکێکیان، وەک هێرش بۆ سەر هەموویان هەژمار دەکرێت. لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت، بەحرەین و ئوردۆن بەتوندی شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتانەی ناوبرد. لە بەیاننامەکاندا ئاماژە بەوە کاوە کە ڕیاز ئەم کردەوانەی بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و پێشێلکاریی بڕیارنامەی ژمارە ٢٨١٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٦ زانیوە، کە بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئێران دەرچووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *