هوشداری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران

مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و هۆشداری دا کە خەڵکی ئێران جارێکی دیکە کەوتوونەتە نێوان هێرشی سەربازی لە دەرەوە و سەرکوتی ناوخۆییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مای ساتۆ لە پەیامێکدا جەختی لەو سەر ئەوە کردووەتەوە کە بەردەوامیی سەرکوتەکان، زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدان و وێرانبوونی ژێرخانە مەدەنییەکان، بارودۆخی ژیانی خەڵکی زۆر سەختتر کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانگەیشتن بە لەنگەرگەکانی باشووری ئێران، هێڵەکانی ئاسن و دامەزراوەکانی وزە، گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر خەڵک چەند هێندە دەکات. ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی کردووە و هۆشداری داوە کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی سیاسی بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ و داواکارییەکانی خەڵکی ئێران، ناتوانێت وەڵامدەرەوەی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net