دیاری کردنی مۆڵەتی چەک کردنی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە

لە سەروبەندی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا، بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە تا کۆتایی مانگی سێپتەمبەر، هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت قبووڵ ناکرێت و دەبێت سەرجەم گرووپە چەکدارەکان چەک بکرێن.

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەوڵەتی عێراق، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە قەتیسکردنی چەک بەتەنیا لە دەستی دەوڵەتدا، بڕیارێکی سەروەرییە و بڕیاردان لە پرسە ئەمنییەکاندا تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدایە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مانگی سێپتەمبەردا خۆی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنگتۆن لە چوارچێوەیهاوپەیمانیی جیهانییەوە دەگۆڕێت بۆهاوبەشیی دووقۆڵی“. لەم قۆناغە نوێیەدا، بڕگە ئابووری و سەربازییەکانی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی ٢٠١١ی نێوان هەردوو وڵات چالاک دەکرێنەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net