هەڕەشەی توندی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی ڕژیم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییترووس سۆشیال، پەیامێکی زۆر توندی ئاراستەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

ترەمپ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە هەزار مووشەکی ئەمریکایی ئاراستەی ئێران کراون و لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ تەقاندن. هەروەها هۆشداری داوە کە ئەگەر حکوومەتی ئێران هەوڵی جێبەجێکردنی هەر جۆرە پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی ئەو بدات، هەزاران مووشەکی دیکەش ئامادە کراون بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەکار بهێنرێن. ترامپ جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە فەرمانی پێویست بە ئەرتەشی وڵاتەکەی دراوە و هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە لە لایەن تارانەوە، لە ماوەی یەک ساڵدا هەموو ناوچەکانی ئێران بەتەواوەتی خاپوور و وێران بکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net