ئامادەکاری ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ڕژیم

لە گەرمەی ئاڵۆزییەکان و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە ئەرتەشی ئەو وڵاتە پلانێکی بەرفراوانی بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادە کردووە.

ڕۆژی ڕابردوو، ڕۆژنامەی ئیسرائیلییمەعاریڤلە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنییەوە بڵاوی کردەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل پلانی هێرشی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشەکانی تاران یان تێوەگلانی ڕاستەوخۆ لە ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تەواو کردووە. ئەم سەرچاوەیە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەر بڕیاری سیاسی بۆ چوونە نێو شەڕەوە بدرێت، ئەرتەش ئەو ئامانجانە دەپێکێت کە لە تێکهەڵچوونەکانی پێشوودا نەیپێکاون. هەروەها وەک بەڵگەیەک بۆ بوونی توانای پێویست بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک، ئاماژەی بە ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ئیسرائیل کردووە. شایانی باسە کە سەرەڕای ئەم ئامادەکارییە سەربازییانە، بنیامین نتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ئێستادا پێی باشە وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ تێکەڵی شەڕی نێوان واشنگتۆن و تاران نەبێت و ڕژیمی ئیسرائیلیش تا ئێستا بە فەرمی وردەکاریی ئەم پلانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net