هۆشداریی توندی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی هەینی 19ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین کۆبوونەوەیدا، وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانیی قووڵ سەبارەت بە هەنگاوە تێکدەرانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی دا کە ئەم ڕژیمە لە هیچ کات و بارودۆخێکدا نابێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

ئەندامانی شەورای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ لەسەر بڕیارەکان دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوڕا بوون. لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەندامانی شەوراکە نیگەرانییان سەبارەت بە شەڕفرۆشییەکانی ئەم دواییەی ڕژیم، دۆخی ئاڵۆزی گەرووی هورموز، هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و نەبوونی ئامارێکی ڕاستەقینە لەسەر بڕی ئۆرانیۆمی پیتێندراو دەربڕی. لە ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی شەورای ئەمنییەت و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا هاتووە کە تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بە بڕ و شوێنی ڕاگرتنی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، جێگری نوێنەری ئەمریکا هۆشداریی توندی دا کە ئەگەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی لە وڵاتانی کەنداو بدات، ئەمریکا بەتەواوی و بەتوندی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net