هێرشی هێزەکانی زیندانی ئێڤین بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزە تایبەتەکانی زیندانی ئێڤین بە شێوەیەکی دڕندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی ژنانی سیاسی و وێڕای توندوتیژییەکی زۆر، هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان لە چەندین چالاکوانی سیاسی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش ئەوەی شەوی شەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لانیکەم ٤٠ ژنی بەندکراو لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران، بەندکراوانی سیاسیی ئەو بەندە بەهۆی قەرەباڵغی و تێکچوونی دۆخی زیندانەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. کە بە هۆیەوە یەکەی تایبەتی پاسەوانانی زیندان سەرەتا کارەبای بەندەکەیان بڕیوە و دواتر بە بەکارهێنانی توندوتیژی، بڵاوەیان بە ژنە بەندکراوەکان کردووە. لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی مەعسوومەمەهسانووری و مەعسوومەفەرەحنەساجی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. هاوکات بەرپرسانی زیندانەکە هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزای سێدارەیان لەپەخشان عەزیزیووریشە مورادی، و هەروەها چەند بەندکراوێکی دیکەی وەک ئەرغەوان فەلاحی، بیتا هێمەتی و مریەم هوداوەند کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net