14

ڕۆژی ڕابردوو، حکوومەتی بەریتانیا بە فەرمی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە و هەر جۆرە چالاکی و پاڵپشتییەکی بۆ ئەو هێزە سەربازییە لە ناوخۆی وڵاتەکەی قەدەغە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئەم بڕیارە پاش تێوەگلانی سپای پاسداران لە چەندین هەڕەشە و کردەوەی تێکدەرانە لەناو خاکی بەریتانیا دەرکراوە، کە دیارترینیان پیلانی تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەوانی کەناڵی “ئێران ئینتەرناشناڵ” و ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە بریتانییەکان بووە. ئەم هەنگاوە، بڕیاری حکوومەتی پێشووی کە پێشتر ئامادە نەبوون ئەو هێزە بخەنە لیستی تیرۆرەوە هەڵوەشاندەوە، و لەمەودوا هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ سپای پاسداران لە بریتانیا بە تاوان هەژمار دەکرێت.