16

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە دەستی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ەوە، کرێکارانی خشتبڕی زیاتر لە ١٠٠ کورەخانەی ناوچەی میاندواو_بۆکان، دژ بە کەمبوونی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ساڵی رابردوو کرێکارانی کورەخانەکانی ئەو ناوچەیە بۆ هەر هەزار خشت بڕی ٢٣٠ هەزار تمەنیان وەردەگرت، بەڵام بەهۆی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر، داوای ٢٧٠ هەزار تمەن بۆ هەر هەزار خشت دەکەن. شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە خاوەنکارانی کورەخانەکان لە وەڵامدانەوە بە ویست و داواکاری کرێکاران خۆیان بواردووە و مانگرتنی کرێکارانی ئەو ناوەندانە پاش چەندین ڕۆژ بەردەوامە.