ئازادی کاتی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران بە دانانی بارمتەی قورس

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی و ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵکی شاری کامیاران، پاش چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانیکەژاڵ ڕەحمانی، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە شاری سنە کرابوون. ناوبراوان ڕۆژی یەکشەممە 28ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی قورس، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانیان، ئازادکراون و شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، ڕووبەڕووی تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی ڕژیمبوونەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net