دەستبەسەرکرانی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی

لە ڕۆژانی ڕبردوودا، بنیامین وەحیدی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێچک لە بەندیخانەکانی ڕژیم کراوە.

ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانی، ئازاد کرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ملیۆن سزای بەسەردا سەپێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net