11

رۆژی ڕابردوو، کرێکاری شارەداری گۆرگان لە پارێزگای گۆلستان دژ بە دواخستنی حەقدەست و خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە ١ ساڵە حەقدەستەکانیان دواخراوە و مەزایاکانی ساڵەکانی 1400 و 1405 تاکوو ئیستا پیاننەدراوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها پێدانی مەزایا و حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون.