8

رۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران رێککەوتنی نێوان ئەمریکا، عۆمان و قەتەر سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموزی بە تەواوی رەتکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتیەکان، لە رێککەوتنەکەدا پێشینیار کراوە کە رێگایەک بۆ هاتووچوی کەشتییەکان دیار بکرێت و بتوانن لەو رێگایە بچنە ناو کەنداوی فارس و لە گرووی هرمز دەربچن. ئەو وڵاتانە داوای گەرەنتیان لە سپای پاسداران کردووە کە بە رێککەوتنەکە پابەند بێت و هێرش نەکاتە سەر کەشتییەکان. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی سپای پاسداران ئەو رێککەوتنەیان رەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە کە تا کاتی بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، گەرووی هرمز ناکرێتەوە.