برینداربوونی 5 کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار لە شارەکانی کوردستان و ئیران

رۆژی دووشممە 12ی گەلاوێژ، 5 کرێکار لە مەهاباد، ئەردەبێل و ئازەربایجانی رۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە بریندار بوون.

بە پێی هەواڵەکان، بە هۆی وەرگەڕانی کەرەستەیەک لە کانگایکی نزیک بە ناوچەیقەرەئاغاجسەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، سێ کرێکار بریندار و پاش تیماری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانە کران. هەروەها جوتیارێکی تەمەن 42 ساڵ لە ناوچەی کولانکوە سەر بە پارێزگای ئەردەبێل، لە ئاکامی وەرگەڕانی کەرەستەیەکی کەشاوەرزی بە سەختی بریندار بوە. لە هەمان کاتدا کرێکارێکی شارەداری شاری مەهاباد لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ، بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net