6

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج بەندکراو لە زیندانی تایباد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو پێنج هاووڵاتییە بە ناوەکانی “مەلا ڕەبیع عەبدولحەمیدی، سەخی عەبدولحەمیدی، قائد نەسیری، موزەفەر میناپوور و نادر ئابیل“، کە سێ کەسیان شارومەندی ئەفغانستانن، پێشووتر لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.