8

بەیانی رۆژی ڕابردوو، سووختبەرێک لە روودبار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەمیر عەلی نەمدادی” تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی روودبار، کاتژمێر 7ی بەیانی لە رێگای سێهچای شارستانی روودبار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ هۆشداری پێشووتر، درایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە بە پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 20 سووختبەر بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە.