کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی شیرکەتی هۆما لە تاران

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی شیرکەتی هۆما لە شاری تاران، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای ناوەندی ئەو شیرکەتە هەواییە و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا خانەشنینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها بایەخ دان بە ژیان و مەعیشەتی خانەنشینکروان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net