
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “یاسر ئەحمەدی نەژاد” پارێزەر و چالاکی کرێکاری خەڵکی شارستانی بەهمەئی، بە شێوەیەکی نایاسایی دیسان ڕەوانەی بەندیخانە کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو ڕێکەوتی 20ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی شەش ملیاردی، بە شێوەیەکی کاتیی لە زیندانی یاسوج ئازاد کرا. ئەو بەندکراوە پاش بانگهێشتی باوکی بۆ دادگای ڕژیم لە شارستانی لیکەک و دەستبەسەرکرانی، ناچار کرابوو کە سەردانی ئەو دادگایە بکات و دواتر دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی یاسوج کرابوو. شایانی باسە کە ئەو هاوڵڵاتیە بۆ ماوەی چەندین ساڵە پارێزەری دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی کرێکارانی نەوت لە ئێران بووە و ڕێکەوتی 16ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، دەستبەسەرکرابوو.