5

ڕۆژی چوارشەممە 21ی گەلاوێژ، پارلمانی تورکیا یاسای لێبوردنی ئەندامان پەکەکەیان پەسەند کرد.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، پارلەمانی تورکیا بە کۆی 468 دەنگی ئەری لە کۆی 600 دەنگ، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ چەکداماڵین، هەڵوەشاندنەوە و تێکەلبوونی ئەندامانی ئەو حیزبە لەگەڵ کۆمەلگا، ئەو یاسایەیان پەسەند کردووە و لە بەرامبەردا، پەکەکە ڕایگەیاندووە کە وەدیهاتنی ئاشتی یەکجاری پێیویستی بە ئازادکردنی عەبدۆڵڵا ئۆجالان و ئەنجامدانی چالاکییەکی دموکراتیکی زیاتر و مافی زیاتر بۆ کوردەکان لە تورکیایە.