7

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری ئەهواز، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیەشتیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە لایەن بەرپرسانی شارەداری ناوچەی دووهەمی ئەو شارەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و هەروەها بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان لە ئێران، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەاه بایەخ دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانی کرێکاران بوون.