9

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو بەندکراوی ژن لە شارەکانی ورمێ و پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “نازەنین حسێن پوور و بەفرین ئەحمەدوەش” ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراوە.