8

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئەمیر حسێن ئابروش” لاوی تەمەن 17 ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەشهەد ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی 24ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی عەبدۆلموتەلبی شاری مەشهەد لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد کرا و لە ئەنجامدا، رۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی 10 ملیارد تمەنی، تا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغی پێڕاگەیشتن ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، ئازاد کرا.