مانگرتنی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی وەکێل ئابادی مەشهەد و ئەردەبێل

بە پێی دوایین زانیارییەکان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “بابەک دادبەخش و مەحبووبە شەعبانی” دژ بە خراپی دۆخی زیندان و وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان دەستیان بە مانگرتن داوە.

مەحبووبە شەعبانی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دژ بە ناروونی دووخی دوسییەکەی، پیسبوونی شوێنی ڕاگرتن و بێبەش کرانی لە دەرمان، لە رۆژی پێنجشەممە 29ی گەلاوێژەوە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرووە. هەروەها بابەک دادبەخش، ڕۆژی ڕابردوو کاتی تێپەراندنی 8مین ساڵی بەندکرانەکەی، دژ بە ناڕوونی دۆخی دۆسیەکەی مانگرتنەکەی دەستپێکردووە. ناوبراو لە نامەیەک رووبە بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە خوازیاری وتوبێژ لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسە قەزاییەکانی ڕژیمە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە ساڵی 1397ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕادەستی وەزایەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی کرا و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی ڕاگرتنی چەک، حوکمی ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net