دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی تەورێز و ئیزە

بە پێی ڕاپۆرتەکان،میر محەممەدرەزا مووەحد، یوسف سەلەحشور و جەمشید مەولاییلە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، میر محەممەدرەزا مووەحد هاووڵاتیی خەڵکی شاری تەورێز، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی تەورێز کراوە. ناوبراو ساڵی 1402ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتیتێکدانی ئەمنییەتی وڵات و ئەندامەتی گرووپە دژ بەرەکانی ڕژیمحوکمی 6 ساڵ و 4 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە لایەکی دیکەوە، یوسف سەلەحشور رێککەوتی 3ی گەلاوێژی ساڵی 1400ی هەتاوی دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیەەوە حوکمی 1 ساڵ زیندان و 2 ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو لە رۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندی تەورێز کرا. هەروەها جەمشید مەولایی، یەکێک لە خزمەکانی کیان پیر فەلەک لە شاری ئیزە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژەوە دەستبەسەر و سەرەرای بەدواداچوونەوەی بنەمالەی و تێپەربوونی چەندین رۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەردەستدا نیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net