بە ئامانج گرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای سەرخ

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حووسیەکانی یەمەن کەشتییەکی نەوتهەڵگریان نزیک بە لەنگەرگەکانی عەرەبستان بە ئامانج گرتووە.

رێکخراوی ئۆپەراسیۆنی بازەرگانی دەریایی بریتانیا ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو هێرشە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتە کەشتییەکەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەشتییە سەر بە شیرکەتی ئامازون بووە، بەڵام ئاڵای عەرەبستانی هەڵکردووە و بە ئامانج گیراوە. شایانی باسە کە پاش داخستنی گەرووی هورموز، عەرەبستانی سعوودی زۆربەی هەناردە نەوتییەکانی لە رێگای دەریای سۆرخەوە ئەنجام ئەدات و ئەم بابەتە بووەتە هۆی هێرشکردنی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر کەشتییەکان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net