6

ڕۆژی هەینی 2ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕێگەی لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامیدا، ڕاگیراوە.
“تیم هاوکینز” وتەبێژی سێنتکام، ڕایگەیاندووە کە ئەو نەوتهەڵگرە پاش پشتگوێخستنی هوشدارییەکانی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆە بە ئامانجی هێزەکانی ئەو وڵاتە و بە هۆیەوە بەشی مۆتۆرخانەی کەشتییەکە لە کار کەوتووە. ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بڕیارە گوشارەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەرزتر ببێتەوە و گوشارێکی زۆرتری ئابووری بخرێتە سەر ڕژیم.