11

رۆژی شەممە 31ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای زاهدان بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “وەلی مەزارزهی” خەڵکی ناوچەی شیرئاباد سەر بە پارێزگای زاهدان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی و بەبێ ئاگاداری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، گوڵڵە بەر شوێنی هەستیاری کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە کە تەرمی ناوبراویان پاشان دوو رۆژ ڕادەستی بنەمالەکەی کردووە.