11

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە زیندانەکانی مەشهەد و خۆڕەم ئاوا لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، رێککەوتی 2ی خەرمانان هاووڵاتییەک بە ناوی “موسەیێب“ لە زیندانی ناوەندی شاری مەشهەد لە سێدارە درا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مستەفا وسوقی“، کە ماوەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی چوارشممە 4ی خەرمانان حوکمەکەی لە زیندانی خۆرەم ئاوا جێبەجێ کرا.