پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی ژینگەپارێزێکی کورد  لە شاری مەریوان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژینگەپارێزێک لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “هادی ڕەبووسە“،L بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە یەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *