18

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی شاری شوش، دژبە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هەڵکردنی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دەدەن.