سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر دوو هاووڵاتی لە تاران و بەندەر عەباس

لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی گۆرگان و تاران لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێک لەو کەسانە بە ناوی “ڕوزبه گیلاسییان” نووسەر و توێژەری خەڵکی شاری گۆرگان، لە لایەن دادگای ئینقیلابی بەندەر عەباسەوە بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم و چالاکی دژ بە ئایینی ئیسلام” حوکمی 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە ڵاپەرێکی تێلێگرامیدا کتێوەکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە بیانووی دەزگای قەزایی بۆ دەستبەسەرکران و سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ئەو هاووڵاتییە. هەروەهاشارومەندێکی دیکە بە ناوی “مێهدی شەفاخاه” چالاکی مافی منداڵانی کار، لە لایەن دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلێغی دژ بە ڕژیم و بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی” حوکمی 2 ساڵ 3 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net